وەزارەتی کارەبا رایگەیاند زیاتر لە 7000 مێگاوات کارەبا لە ناوچەکانی باشوور کەمیکردووە

ناوخۆ
  • 24-07-2021, 17:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند زیاتر لە 7000 مێگاوات کارەبا لە ناوچەکانی باشوور کەمیکردووە.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی  ناوبراو کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بەهۆی پابەندنەبوونی شارەکانی باشوور بە بەشی پێویست و کەمبوونەوەی ڤۆڵتی کارەبا، تۆڕەکانی کارەبا توانای دروستکردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە". 
    ئاماژەی بەوەکرد "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ڤۆڵت بەهۆی پابەندنەبوونی بەشی باشوور بە پێویستی کارەبای دیاریکراو بۆیان، بەشی گواستنەوە و دابەشکردنی تۆڕەکانی وزەی کارەبا کشانەوەی بەخۆوە بینیوە و توانای دروستکردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە". 
    رونیکردەوە "تیمەکانی بەدواداچوون و چاکردنەوە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی یەکە جیاکان و دووبارە دانانەوەی سیستمی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور".