وەزارەتى ناوخۆى هەرێم چەند بڕیارێکی تایبەت بە رێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناى لە رۆژانى جەژندا دەرکرد

ناوخۆ
  • 19-07-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتى ناوخۆى هەرێمی کوردستان،حەمڕۆ دوشەممە، چەند بڕیارێکی تایبەت بە رێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناى لە رۆژانى جەژندا دەرکرد دوای بەرزبونەوەی ژمارەی توشبووان.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"چاودێریکردنى فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان توند دەکرێت، پێویستە فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن".  
      ئاماژەی بەوەکرد" نوێژى جەژن و نوێژەکانى دیکە لە مزگەوتەکان بە رێکارى توندى خۆپارێزى دەبێت ئەنجام بدرێت، هەر مزگەوتێکیش پابەند نەبێت دادەخرێت".