وه‌زاره‌تى كۆچ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى 77 هاوڵاتى عێراقى له‌توركیاوه‌ ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 17-07-2021, 13:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاڕه‌زوومه‌ندانه‌ى 77 هاوڵاتى عێراقى له‌توركیاوه‌ ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ئه‌نقه‌ره‌ ووه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق،نوسینگه‌ى وه‌زاره‌ت له‌كۆمارى توركیا 77 هاوڵاتى گه‌ڕاندۆته‌وه‌ له‌پارێزگاكانى(ئه‌نقه‌ره‌،وئه‌زنه‌،وجورۆم وسامسۆن) توركیا بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌باكورى وڵات".
    وتیشى"هاوڵاتیان له‌ڕێگاى زه‌مینى گه‌راونه‌ته‌وه‌ له‌ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیلى سه‌ر شارۆچكه‌ى زاخۆ له‌پارێزگاى دهۆك،له‌دواى ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى هاتنه‌ژووره‌وه‌یان بۆ وڵات".