كازمى فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركرد بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌خشته‌ى ته‌مموزى 2021

ئەمنی
  • 8-07-2021, 16:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركرد بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌خشته‌ى ته‌مموزى 2021.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركرد به‌پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌وانه‌ى شایسته‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ن له‌خشته‌ى ته‌مموزى ساڵى 2021".