وه‌زاره‌تى نه‌وت زیادكردنى به‌شه‌ سووته‌مه‌نى گاز بۆ موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 2-07-2021, 13:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڕیاریدا به‌زیادكردنى به‌شه‌ سووته‌مه‌نى ڕۆنى غاز(گاز)بۆ موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كى پارێزگاكان بۆ 35 لیتر بۆ هه‌ر KVA.
    وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیرى نه‌وت ڕاسپارده‌یدا به‌زیادكردنى ڕێژه‌ى دیاریكراوى به‌رهه‌مى ڕۆنى غاز(گاز)ى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ 35لیتر بۆ KVA له‌جیاتى 25لیتر بۆ هه‌ر KVA".
    حامد یونس بریكارى وه‌زاره‌تى ناوبراو بۆ كاروبارى دابه‌شكردن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌كانى دابه‌شكردن له‌سه‌رجه‌ن ده‌سته‌ ولقه‌كانى سه‌ر به‌كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانى له‌هه‌موو پارێزگاكان هه‌ستاون به‌پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى له‌ڕاسپارده‌ى وه‌زیرى نه‌وت هاتووه‌".
    داوایشى له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد"چاودێرى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان بكه‌ن له‌پارێزگاكان به‌وه‌ى پێویسته‌ به‌دواداچوونى  بابه‌ته‌كه‌ بكه‌ن،وجه‌ختبكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر زیاتركردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با به‌پێى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى له‌سووته‌مه‌نییه‌كان زیادكراوه‌".