وه‌زاره‌تى نه‌وت:داهاته‌كانى مانگى ڕابردوو 6 ملیار دۆلار بووه‌

ئابوری
  • 1-07-2021, 12:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتى نەوت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند مانگی رابردوو داهاتی فرۆشی نه‌وت زیاتر بووه‌ له‌ شه‌ش ملیار دۆلار، تێکڕاى نرخى هەر بەرمیلێکیش 70 دۆلار بووە.
    له‌ راگه‌یه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"له‌باره‌ی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وت لە مانگى حوزەیران بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، بڕی هەناردەی نەوتی خاو 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل بوە و داهاتى فرۆشى نەوت شەش ملیار و 141 ملیۆن و 77 هەزار دۆلاربوە.
     ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌"کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور بڕی 83 ملیۆن و 690 هەزار و 352 بەرمیل بووە، لە کێڵگەکانی کەرکوکیشەوە لە رێگەی بەندەری جیهانەوە بڕی سێ ملیۆن و 75 هەزار و 237 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە".
    باس له‌وه‌ش كراوه‌،نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له‌ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 217 ملیۆن دۆلار.
    ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،تێکڕای قەبارەی رۆژانەى هەناردەى نەوت دوو ملیۆن و 892 هەزار بەرمیل بووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکیش 70 دۆلار و 77 سەنت بووە.