حەداد:میوانداری کردنی لوتکەی سێقۆڵی لەبەغدا جەختکردنەوەیە لەڕۆڵی پێشەنگایەتی ومیحوەری عێراق لەناوچەکە

سیاسی
  • 28-06-2021, 17:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند،میوانداریکردنی لوتکەی سێقۆڵی لەبەغدا جەختکردنەوەیە لەڕۆڵی پێشەنگایەتی ومیحوەری عێراق لەناوچەکە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری دووەم لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕوونیکردەوە"محەداد پێشوازیکرد لەسازکردنی لوتکەی سێقۆڵی بۆ هاریکاری لەبەغدای پایتەختی عێراق،کە هەریەکە لەعێراق وکۆماری عەرەبی میسڕ،وشانشینی هاشمی ئوردنی کۆکردەوە"،ئاماژەیشیدا"سەردانە مێژووییەکەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر،وهاتنی عەبدوڵلای دووەم کوڕی حسێن پادشای ئوردن،بۆ خاکی ڕافیدەین لەم قۆناغەدا لەچواچێوەی دەرئەنجامەکانی لوتکەکانی ڕابردوو،وبنیاتنانی هاوبەشییەکان لەبەرزترین ئاست،لەنێوان هەرسێ وڵاتی کاریگەر،وهەڵسەنگاندنی میکانزمی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە".
    وتیشی"میوانداریکردنی لوتکەی سێقۆڵی لەبەغدا،هێمایەکی ئەرێنییە،وجەختکردنەوەیە لەگرنگی ڕۆڵی پێشەنگایەتی ومیحوەری عێراق  لەناوچەکه"،ڕوونیشیکردەوە"ئەمە دەرفەتێکی نوێیە بۆ تاوتوێکردنی دۆسییە وکەیسە جێی بایەخه هاوبەشەکان،وجێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان کەقاهیرە وبەغدا وعەممان بەیەکەوە دەبەستێتەوە،لەگەڵ بنیاتنانی بنەمایەکی پتەو وهاوسەنگ نێوان وڵاتانی برا،کەپەیوەندییە مێژووییەکان بەیەکەوە دەمانبەستێتەوە".
    حەداد جەختیشیکردەوە لەپێویستی"فراوانترکردنی قەبارەی هاریکاری ئەمنی وسەربازی بۆ نەهێشتنی تیرۆر،لەپاڵ هاریکاری ئابووری وڕۆشنبیری،ولایەنی تەندروستی،بەتایبەت لەسایەی پەتای کۆرۆنا،وپشتیوانیکردنی هەوڵ وکۆششەکان بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش وسەقامگیری،وڕێگری کردن لەگرژی ئەمنی وسەربازی لەسەرانسەری ناوچەکە".