ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ قه‌زاى خاڵس له‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 28-06-2021, 08:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزە ئەمنییەکان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند توانییان تیرۆریستیکى داعش لە قەزاى خاڵس لە پارێزگاى دیالە دەستگیر بکەن.
    شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندروێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هێزێکى بەشى هەواڵگرى تیمى 5 و هێزیکى دیکەى ئەمنى ئەرکێکى هاوبەشیان لەگەڵ هێزێکى بەڕێوەبەرایەتى هەواڵگرى سەربازى لە وەزارەتى بەرگرى لە گه‌ندى سەعدیە شەت لە قەزاى خاڵس لە دیالە ئەنجامدا".
    راشیگەیاند" لەو پرۆسەدا تیرۆریستیکى داعش کە داواکراو بوو بەپێى مادەى چوارى تیرۆر دەستگیر کرا"
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" تیرۆرسته‌كه‌ بەپێى مادەى چوارى تیرۆر داواکراو بوو و دواى لیکۆڵێنەوە رادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ تەواوکردنى رێوشوێنى یاسایى بەرامبەری".