ئاژانسى هه‌واڵگیرى هەوڵێکى تەقاندنەوەى بورجەکانى گواستنەوەى وزەى له‌ دیاله‌ پووچەڵکرده‌وه‌

ئەمنی
  • 28-06-2021, 10:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند هەوڵێکى تەقاندنەوەى بورجەکانى گواستنەوەى وزەى له‌ دیاله‌ پووچەڵکرده‌وه‌.
    شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند:"هێزەکانى ئاژانسى هەواڵگیرى و لێکۆڵینەوەى ناوەندى لە وەزارەتى ناوخۆ توانییان هەوڵى تەقاندنەوەى دوو بورجى گواستنەوەى وزەى کارەبا پووچەڵ بکەنەوە کە ئامادە کرابوو بۆ تەقینەوە لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە". 
    وتیشى"بۆ تەقاندنەوەى تەقەمەنییەکان و پووچەڵکردنەوەى پشت بە شارەزایانى تەقەمەنى بەستراوە".