بەغدا – ا ه ع نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار داوای لە سوید كرد بە شارەزایی لە بوارە جیاجیاكاندا پشتیوانی لە عێراق بكات. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی جێگری سەرۆك كۆمار رایگەیاند: نوری مالیكی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە بونتس میلاندر باڵیۆزی سوید لە عێراق. لای خۆیەوە مالیكی تەئكیدی كردەوە، یەكگرتویی عێراقیەكان و پشتیوانی نێودەوڵەتی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەستهێنا. وتیشی عێراق رووی لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان كردوە، لەوبارەیەشەوە داوای لە شارەزایانی سوید كرد پشتیوانی لە عێراق بكەن لەسەرجەم بوارەكاندا. لای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی سوید تەئكیدی لەخواستی وڵاتەكەی كردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا