ده‌ستپاكى تۆمه‌تبارێك به‌ دزینى 424 دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرده‌كات

ناوخۆ
  • 22-06-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،تۆمه‌تبارێكى به‌ دزینى 424 دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد .
    لە راگەیەنراوێکى دەستەكه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" تێمێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای نەینەوا، توانیویەتی یاریدەدەرێکی دەرمانساز کە لە نەخۆشخانەی شیفا لە پارێزگاکە خزمەت دەکات دەستگیربکات بەتۆمەتی ئەوەی ژمارەیەک دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای دزیوە کە نرخی یەکیان 300 دۆلارە و بەھا سەرجەمیان 178 ملیۆن و 80 ھەزار دینارە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" تیمەکە لە ماڵی تۆمەتبارەکە، دەستی بەسەر424 دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای ساختە لەگەڵ کەرەستەی پزیشکی دیکەدا گرتووە و ھاتووە، "بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا و وەرگرتنی گوتەکانی تۆمەتبارەکە، دەرکەوتووە ئەو 424 ڤاکسینە، باوەڕپێکراو نیین و ساختەن و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتیان پێ نەبەستراوە و نرخی ھەر یەکیان لە بازاڕدا، 50 دۆلارە".