وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5068 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 3863 چاكبونه‌وه‌شى تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 18-06-2021, 16:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 5068 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناى تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 5068 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 3863 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 23 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 22961 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.