وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5139 حاڵه‌تى نوێى توشبووى كۆرۆناى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 16-06-2021, 16:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 5139 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناى تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 5139 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 3779 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 19 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 26009 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.