وه‌نان وئه‌عڕه‌جى پێویستى په‌یڕه‌وكردنى پرۆژه‌یه‌كى گشتگیر بۆ پته‌وكردنى لێبورده‌یی وبنیاتنانى كۆمه‌ڵگا تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 14-06-2021, 22:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق وسه‌ید حازم ئه‌عڕه‌جى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێویستى په‌یڕه‌وكردنى پرۆژه‌یه‌كى گشتگیر بۆ پته‌وكردنى لێبورده‌یی وبنیاتنانى كۆمه‌ڵگا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
    وه‌نان له‌میان پێشوازیكردنى له‌سه‌ید حازم ئه‌عڕه‌جى كه‌سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كردبوو،ڕۆڵى ڕاگه‌یاندنى له‌پته‌وكردنى هاوڵاتی بوون وڕێزگرتن له‌یاساكانى وڵات تاوتوێكرد.
    هه‌ر له‌میان دیداره‌كه‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌پێویستى هه‌ماهه‌نگى وهاریكاركردن له‌نێوان ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وده‌زگا ئاینییه‌كان له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى ،هه‌روه‌ها جه‌ختیانیشكرده‌وه‌ له‌پێویستى په‌یڕه‌وكردنى پرۆژه‌یه‌كى گشتگیر بۆ پته‌وكردنى لێبورده‌یی وبنیاتنانى كۆمه‌ڵگا.