له‌ جامى یۆرۆ هۆڵه‌ندا به‌ سێ گۆڵ له‌ ئۆكرانیاى برده‌وه‌

وەرزش
  • 13-06-2021, 23:53
  • +A -A

    چاه‌دێرى-اه‌ع

    لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی یۆرۆدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەیاریگای یۆهان کرۆیف بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیا یاریکرد.
    هۆڵەندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لەسوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، وینالدۆم و فیگۆرێست و دومفرێس گۆڵەکانی هۆڵەندایان کرد، یارمۆلینکۆ و یاریمچۆک دوو گۆڵەکەی ئۆکرانیایان تۆمارکرد.
    هۆڵەندا بە سێ خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ نەمسای پێشەنگ، ئۆکرانیاش لە پلەی سێیەمدایە.