وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4684 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4086 چاكبونه‌وه‌ش تۆمارده‌كات

ناوخۆ
  • 10-06-2021, 16:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 4684 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 4684 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 4086 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 34 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 22695 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.