135 كاندیدى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو دورخرانه‌وه‌

سیاسی
  • 9-06-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 135 کاندیدی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دوورخسته‌وه‌ كه‌ بریاروایه‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" بریاردرا 135 کاندیدی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دووربخرێته‌وه‌ كه‌ بریاروایه‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌و كاندیدانه‌ى دورخراونه‌ته‌وه‌ سه‌ربازن،مافى به‌شدارى كردنیان نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى مادده‌ى 9ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    پێشتریش لە رۆژی 30-5-2021، کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی 20 کاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی دابوو.