ئۆپراسیۆنێكى فراوانى ئه‌منى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى دوزخورماتو ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 6-06-2021, 10:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنێكى فراوانى ئه‌منى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى دوزخورماتو ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌كاتژمێر 5.00ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئۆپراسیۆنێكى فراوانى ئه‌منى هاوبه‌ش نێوان ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى دوزخورماتو ده‌ستیپێكرد"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌پێش ئۆپراسیۆنه‌كه‌ 5 گورزى ئاسمانى له‌ڕێگاى فڕۆكه‌كانى F16 بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى هه‌ڵبژێردراو له‌ناوچه‌ گرنگى ئه‌منى هاوبه‌ش وه‌شێندراوه‌".
    وتیشى"له‌دواى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ خۆفرێدانى ئاسمانى له‌لایه‌ن هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وى كردنى كه‌رته‌ وشكانییه‌كان له‌ده‌زگاكه‌ وپێشمه‌رگه‌ بۆ پشكنینى ئه‌م ناوچانه‌".