ئه‌سه‌دى پلان وستراتیژییه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 3-06-2021, 14:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پلان وستراتیژییه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى كارى ده‌زگاكه‌ى ئاشكراكرد،كه‌چى جینین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌چێت ئه‌مه‌یش پێویستى به‌سه‌قامگیرى ئه‌منییه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌جینین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێكران وجه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگى سه‌قامگیرى ئه‌منى له‌وڵاتدا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وبه‌ره‌وپێشبردنى ورۆڵى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنى عێراقیش له‌زۆربه‌ى بواره‌كاندا".
    ئه‌سه‌دى دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه‌"،ئاماژه‌یشیدا"چه‌ند پلان وستراتیژییه‌ت هه‌ن كه‌ده‌ستمانپێكردووه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كارى ده‌زگاكه‌ وخستنه‌گه‌ڕى هه‌موو ئه‌ركه‌كان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش بۆ هاوڵاتیان وجێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌ ڕاسپێردراوه‌كان".
    لاى خۆیه‌وه‌ بلاسخارت ستایشى"ئه‌ركى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمان وعه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ كرد،دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌مه‌یش پێویستى به‌سه‌قامگیرى ئه‌منییه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ بۆ چاودێرى نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ده‌بێت هه‌مووان كار بكه‌ن له‌پێناو سه‌رخستنى".