ده‌ستگیركردنى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 31-05-2021, 10:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ دووشەممە،دەستگیرکردنی شانەیەکی تیرۆرستی لەمیان ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لەکەرکوک ڕاگەیاند.
    شانەی ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" تیمەکانی ئاژانسی هەواڵگیری ولێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ توانییان تیمێکی تیرۆرستی پێکهاتوو لەشەش تیرۆرست دەستگیربکەن کەلەپارێزگای کەرکوک چالاکبوون وبەپێی بنەماکانی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون".
    وتیشی"تیرۆرستان لەمیان لێکۆڵینەوەکان دانیان بەوەدانا بەشداریان لەچەندین کردەوەی تیرۆرستی دژی هێزە ئەمنییەکان وهاوڵاتیان پێش پرۆسەکانی ڕزگارکردنیان کردووە وپاشان لەلایەن یەکێک لەشانە نوستووەکان لەپارێزگای کەرکوک ڕاسپێردراون،ڕوونیشیکردەوە"وتەی بەرایی ودادوەرییان وەرگیراوە وڕێوشوێنی یاسایی دژیان گیراوەتەبەر".