ڕاوێژکاری کازمی:باسكردن له‌سه‌ر دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەچێتە چوارجێوەی خەمڵاندن وخواستەکان

سیاسی
  • 29-05-2021, 18:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەبدلحسێن هینداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ شەممە،دووپاتیکردەوە،باسکردنەکان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا لە10ی ئۆکتۆبەری داهاتوو دەچێتە چوار چێوەی خەمڵاندن وخواستەکان،هۆشداریشیدا لەبێبەشکردنی چینێکی دیاریکراو لەمافی دەنگدان لەهەڵبژاردنەکان.
    هینداوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"هەر باسکردنێک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەچێتە چوار چێوەی خەمڵاندن وخواستەکانی لای چەند کەسێک،یان جۆرێکی ناسراوە لەبانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەکان"،وتیشی"لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی".
    ڕایشیگەیاند"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لای خۆیەوە لەئێستادا ڕکابەری کاتەکان دەکات بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییە سەرەکییەکان،وتەواوکردنی خشتەی پرۆسەکانی بەئاڕاستەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕۆژی دەنگدان"،ئەوەیشی خستەڕوو"کۆمسیۆن سەرکەوتوو بووە لەنوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر لەتەمەنەکانی ساڵانی 2001و2002و2003".
    ڕاوێژکاری کازمی داوایشی لەکۆمسیۆن کرد دەستبکات بەهەموو ڕێوشوێنە تایبەت وبەپەلە وپیویستەکان بۆ تەواوکردنی وەرگرتنی ملیۆن ونیوێک دەنگدەری نوێی هەمان تەمەن کارتی دەنگدانی تایبەت بەخۆیان،دووپاتیشیکردەوە"هەموو ئەم تەمەنانە ڕێگەپێدراون لەڕووی دەستوورییەوە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە کارتێکی دەنگدانیان نییە تەنانەت کارتی کورتمەودایش،ئەمەش هەڕەشەیەکە بو بێبەشکردنیان لەدەنگدان".