ده‌ستگیركردنى 12 تیرۆرست له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 29-05-2021, 11:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنى 12 تیرۆریستی داعش لە پارێزگا جیاجیاكانى له‌ نەینەوا راگه‌یاند.
    ئاژانسی هەواڵگری له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" لە 2 ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا 12 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراوە رادەستی دادگا کراوە. 
    ئاماژەی بەوەداوە" کە 12 تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون و لەمیانی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە بەشدارییان لە کردەی تیرۆریستی کردووە لەدژی هێزە ئەمنییەکان". 
    تۆمەتبارانی دەستگیرکراون بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر دادگایی دەکرێن.