وه‌زیرى ته‌ندروستى روسى:ڤاكسینى سپۆتنیك V كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنانی دوگیان نیه‌

جیهانی
  • 28-05-2021, 17:30
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    وه‌زیری ته‌ندروستی روسیا، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی "سپۆتنیك V"ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ژنانی دوگیان دڵنیاییدا و رایگه‌یاند، هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ له‌سه‌ر ژنانی دوگیان دروست ناكات.
    میخائیل موراشكۆ وه‌زیری ته‌ندروستی روسیا به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، ڤاكسینی  "سپۆتنیك V" بۆ ژنانی دوگیان سه‌لامه‌ته‌ و له‌كاتی به‌كارهێنانیدا هیچ گرفتێكی ته‌ندروستیان بۆ دروست نابێت.
    هاوكات سه‌نته‌ری گامالیای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌كان و توێژینه‌وه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وانه‌ی كردویانه‌ له‌سه‌ر ژنانی دوگیان و به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌، ده‌ركه‌وتوه‌، ڤاكسینی "سپۆتنیك V" هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ له‌سه‌ر له‌ ژنانی دوگیان دروست ناكات.
    ڤاكسینی "سپۆتنیك V"ی روسی یه‌كه‌م ڤاكسینی تۆماركراوی جیهانه‌ له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌ریه‌كه‌ی 91%یه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان، تاوه‌كو ئێستاش حه‌ڤده‌ ملیۆن كه‌س له‌ روسیا یه‌كه‌م ژه‌می ئه‌و ڤاكسینیان به‌كارهێناوه‌.