وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى كاراكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا

سیاسی
  • 25-05-2021, 15:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ خواستى عێراق بۆ پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ فلپین له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان .
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كارنامه‌ى عه‌لى ره‌زا كویناى باڵیۆزى توركیا له‌به‌غدا وه‌رگرت،هه‌ردولا په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێى كرد كه‌ خزمه‌ت به‌هه‌ردوو گه‌لى دراوسێى بگه‌ێنێت".
    حسێن جه‌ختیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ر پاڵپشتیه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى باڵیۆزى توركى له‌ به‌غدا".