راوێژكارى كازمى بونى كارتى هه‌ڵبژاردنى كورت ماوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 25-05-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولحسێن هنداوى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بونى كارتى هه‌ڵبژاردنى كه‌م مه‌ودا بۆ به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كۆمسیۆن رێكارى یاسایى ده‌گرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى هه‌واڵى نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
    هنداوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"باس كردن له‌باره‌ى بوونى كارتى هه‌ڵبژاردنى كورت مه‌ودا بۆ به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى دووره‌ له‌راستیه‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كۆمسیۆن رێكارى یاسایى ده‌گرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى هه‌واڵى نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌"،وتیشى هه‌ر كاندیدێك ئه‌و پرسه‌ى به‌سه‌ر ساغ كرایه‌وه‌ ئه‌وا مافى خۆى له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست ده‌دات".