به‌رگرى شارستانى كۆنتڕۆڵى ئاگرى به‌نزینخانه‌ى بابه‌ گوڕگوڕ له‌كه‌ركوك ده‌كات

ناوخۆ
  • 22-05-2021, 15:54
  • +A -A

    كه‌ركوك-اه‌ع

    به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،رایگه‌یاند كۆنتڕۆڵى ئاگرى به‌نزینخانه‌ى بابه‌ گوڕگوڕ له‌كه‌ركوك كردووه‌.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى توانى كۆنتڕۆڵى ئاگرى به‌نزیخانه‌ى بابه‌ گوڕگوڕ له‌كه‌ركوك بكات هۆكارى ئاگره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئاگر له‌ تانكه‌رێكى نه‌وت هه‌ڵگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌ كه‌بڕى 36 هه‌زار لیتر به‌نزین باركردبوو".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ڕوداوه‌ى تانكه‌ره‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ ته‌نها زیانى ماددى بووه‌ ".