لیوا ره‌سوڵ:ماوه‌ى داهاتوو ئۆپراسیۆنى جۆرى ئه‌نجامده‌درێت بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش

ئەمنی
  • 22-05-2021, 11:10
  • +A -A

     لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كوشتنى  20 تیرۆرست و ده‌ست به‌سه‌ر اگرتنى 200 بۆمبی چێندراو له‌ ماوه‌ى مانگێكدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند.
    ره‌سوڵ له‌ میان كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى كه‌ له‌لایه‌ن شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م وته‌بێژه‌ ئه‌منیه‌كان سازكرابوو كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئامادده‌ى بوو رایگه‌یاند:" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ میان مانگێكدا توانیویه‌تى 20 تیرۆرست بكوژێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر 200 بۆمبدا بگرێت "،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" له‌ماوه‌ى داهاتودا ئۆپراسیۆنى جۆرى ئه‌نجامده‌درێت بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ".
    وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانیكرد به‌كاراكردنى هه‌وڵى هه‌واڵگیرى وئه‌نجمدانى ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان دژى پاشماوه‌كانى داعش".