ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى تانەی لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجەی ساڵی 2021 داوه‌ وهۆكاره‌كانیشى ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 17-05-2021, 17:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ تانەی لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدڕاڵى داوه‌.
    ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بە فه‌رمى تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە داوه‌ و داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێک بۆ راگرتنی کارکردن بەو بڕگانەی بودجە دەربکات.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی یاسایی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای تاوتوێكردنی ماددەكانی بودجە له‌به‌ر ڕۆشنایی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌، له‌ یاسای بودجه‌دا پێشێلكاری به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كراوه‌، بۆیه‌ داوای له‌ دادگای فیدڕاڵی كردوه‌ فه‌رمانێك ده‌ربكات بۆ راگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌مادده‌كان تا دۆسیه‌كه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت.