كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگاى ناونووسین بۆ كاركردن وه‌ك فه‌رمانبه‌رى ده‌نگدان ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 17-05-2021, 14:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگاى نانووسینى كرده‌وه‌ بۆ كاكردن وه‌ك فه‌رمانبه‌رى ده‌نگدان له‌به‌روارى 23/5/2021 ه‌وه‌.
    كۆمسیۆن ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ناونووسكردن له‌ڕێگاى سایتى ئه‌لیكترۆنى كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌(ihec.iq)".
    وتیشى"ناونووسكردن هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ى كه‌مترین ئاستى خوێندنیان ئاماده‌یی بێت وته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن ده‌بێت كه‌متر له‌19 ساڵ نه‌بێت وزیاتر له‌58 ساڵیش نه‌بێت".