كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى ته‌زووى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان

سیاسی
  • 4-05-2021, 19:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌وڵى زیاتر بدات وكارى بێووچان بكات بۆ دابینكردنى ته‌زووى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زیرى كاره‌با وبازرگانى ڕاسپارد چاودێرى مه‌یدانى بكه‌ن بۆ فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانیان وكارى جددى بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى كه‌رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌وڵه‌كانى چڕبكاته‌وه‌ وكارى بێووچان بكات بۆ دابینكردنى ته‌زووى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان".