به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى هێنانه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى هیندستان ته‌واوكراوه.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،به‌هێنانه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى هیندستان هه‌ماهه‌نگى كرا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وده‌ره‌وه بۆ به‌ڕێكردنى گه‌شته‌كانى هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ هێنانه‌وه‌ى عێراقییه گیرخواردووه‌كانى هیندستان له‌میان یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌موو لایه‌ك به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویست بۆ هێنانه‌وه‌یان بۆ وڵات".
ڕایگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"چاودێرى به‌رده‌وام هه‌یه به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى ئاماده‌كارى وته‌ندروستى تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌له‌ڕێگایه‌وه یه‌كه‌م گه‌شتى هێنانه‌وه‌یان دیارى ده‌كرێت،له‌میان ئه‌و كاتانه‌ى له‌سایته فه‌رمییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه".
وتیشى"هۆڵى كه‌ربه‌لا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا تایبه‌ت كراوه بۆ پێشوازیكردن له‌هه‌موو گه‌شته‌كانى تایبه‌ت به‌هێنانه‌وه‌ى عێراقییه‌كان له‌هیندستانه‌وه بۆ عێراق له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان".