به‌به‌ڵگه‌نامه‌..ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لەبارەى مۆڵەتى پێنج ساڵ بە فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات

ناوخۆ
  • 30-04-2021, 09:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رایگەیاند، مۆڵەتى پێنج ساڵ ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە. 
    بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنەکە كه‌ئاڕاسته‌ى نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایی كراوه‌ وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) کەوتووە، هیچ رێگرییەک نییە بۆ ئەوەى ئەو فەرمانبەرانى پێشتر بۆ ماوەى چوار ساڵ مۆڵەتیان وەرگرتووە، بۆ ماوەى پێنج ساڵى دیکە مۆڵەت وەربگرن،وه‌ك چۆن له‌مادده‌ى 26ى یاساى بوودجه‌ى گشتى 2021 هاتووه‌ به‌مه‌رجێك ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌یان ته‌واو كردبێت وله‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌پێى ڕێكاره‌كانى ده‌ستبه‌كاربن ".