به‌به‌ڵگه‌..په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى رێنمایى ده‌داته‌ لیژنه‌ى باڵا به‌هه‌ڵپساردنى ده‌وام له‌ خوێندنگاكان

ناوخۆ
  • 29-04-2021, 12:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رێنماییى دایه‌ لیژنه‌ى باڵا به‌ هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌وامى نێو خوێندنگاكان ,
    له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى لیژنه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان له‌ نێو خوێندكاران و كادیرانى په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكان ،له‌ سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتیمانه‌وه‌ داوا له‌ لیژنه‌ى باڵا ده‌كه‌ین به‌ ڕاگرتنى ده‌وامى نێو خوێندنگاكان و له‌ ئێستا دا خوێندن به‌ ئه‌لیكترۆنى بمێنێته‌وه‌ تاوه‌كو ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌ وڵات باشتر ده‌بێت".