عێراق سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانییەکانی له‌گه‌ڵ هیندستان ڕاگرت

ناوخۆ
  • 27-04-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی گواستنەوە،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان بۆ وڵاتی هیندستان راده‌گیرین.
    وەزارەتی گواستنەوە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لە ئەمڕۆوە سێشەممەوە 27-04-2021 سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی بۆ وڵاتی هیندستان تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت".
    وتیشى"بڕیاری هەڵوەشانەوە و راگرتنی گەشتەکان بۆ وڵاتی هیندستان لەسەر بنەمای رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران/دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بووە، کە بەهۆی مەترسیی دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتە و سنووردان لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ عێراق" 
    ئاماژه‌یشیدا"هێڵی ئاسمانیی عێراقی پابەندە بە سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە لایەنی باڵاوە دەردەچێت وله‌كاتى ده‌ركردنى هه‌ر بڕیارێكى نوێ ئه‌وه‌ له‌پێكگه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ وهێڵى ئاسمانى عێراقى هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌".