به‌غدا-اه‌ع
لیوا روكن ئه‌كره‌م سه‌دام مدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ڕاسپارده‌یدا به‌به‌لكێشكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بنه هۆكارى دروستبوونى ناكۆكى خێڵه‌كى بۆ دادگا
مدنف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان گروپێكى داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن به‌تاوانى ناكۆكى خێڵه‌كى له‌ناوچه‌كانى باكوورى پارێزگاى به‌سڕه".
وتیشى"له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكووتاوه وگروپه تیرۆرستى وئه‌وه‌ى تر تاوانكارى تێوه‌گلاو به‌كوشتنى ڕۆڵه‌كانى پارێزگاكه ده‌ستگیركردووه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م تاوانبارانه به‌ڵكێشى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كراوه بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".