حه‌داد:لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوه‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب ڕاشكاوانه‌ ئه‌نجامه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو

سیاسی
  • 26-04-2021, 20:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،لیژنه‌ى حكومى پێكهێنراو له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانى،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڕاشكاوانه‌ وبێلایه‌نى له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانى گه‌ل ده‌خرێته‌ڕوو.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌داد ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب به‌شۆكێكى گه‌وره‌ ناویبرد كه‌بۆته‌ هۆى كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێن وبڕیاره‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ووه‌زیران به‌سه‌ بۆ ئاشكراكردنى ڕاستییه‌كان وسزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى هۆكارى ئه‌م كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ بوونه‌".
    وتیشى"ئه‌و لیژنه‌ حكومییه‌ى پێكهێنرا له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،ده‌ستبه‌كاربوو له‌میان سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وبه‌رپرسانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان"،وتیشى"كار لیژنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت،وئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڕاشكاوانه‌ وبێلایه‌نى له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانى گه‌ل ده‌خرێنه‌ڕوو،وبڕیارى توند ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان".
    حه‌داد به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داوایشى له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كرد"به‌رده‌وام بێت له‌ئه‌ركى چاودێرى وبه‌دواداچوونى لایه‌نى پزیشكى وته‌كنیكى،وبه‌ره‌وپێشبردنى ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان،له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌مه‌رجه‌كانى توندوتۆڵى وپابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانى سه‌لامه‌تى".