له‌ ئاكامى هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌ك زیاتر له‌ 30 سه‌ربازى نێجیریا كوژران

جیهانی
  • 26-04-2021, 16:31
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    به‌پێى سه‌رچاوه‌كان زیاتر له‌ 30 سه‌ربازى نێجیریا كوژران له‌ ئاكامى هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌.
    ئاژانسى "ڕۆیته‌رز " ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌پێى سه‌رچاوه‌كان رایگه‌یاند 33 سه‌رباز كوژران له‌ هێرشێكى گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌ك له‌ شارى ماینۆكى سه‌ر به‌ ولایه‌تى بۆرنۆ له‌ باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى نێجیریا.
    ماینۆك ده‌كه‌وێته‌ دوورى 55 كیلۆمه‌تۆ له‌ شارى مایدوجۆرى،پایته‌ختى ولایه‌تى بۆرنۆ.