كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان:زیاتر له‌ملیۆنێك و700هه‌زار ده‌نگده‌ر داتاکانیان نوێكردۆته‌وه‌

ناوخۆ
  • 26-04-2021, 11:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگەیاند، تا ئێستا یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دەنگدەر داتاکانیان نوێکردووەتەوە
    جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دەنگدەر داتاکانیان نوێکردووەتەوە،وئەو دەنگدەرانەی کە داتاکانیان نوێکردووەتەوە، کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانیان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بکەن".
    جومانە غەلای وتیشی: "تەنھا ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریان ھەیە، دەتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بکەن".