سه‌رۆكى لوبنان سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كرد

سیاسی
  • 25-04-2021, 16:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    میشێل عۆن سه‌رۆكى لوبنان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كرد، وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یشى بۆ برینداران خواست.
    سه‌رۆكایه‌تى لوبنان له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌و ئاگره‌ خه‌مناكه‌ كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌به‌غدا كه‌وته‌وه‌ وبووه‌ هۆى كوژران وبرینداربوونى ده‌یان هاوڵاتى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌دڵمان دروستكرد".
    وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ین وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین وداوایش له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین قوربانیان به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى بخات".
    وتیشى" نه‌خۆشخانه‌كانمان له‌ ئاماده‌ باشیدان بۆ چاره‌سه‌رى بریندارانى ئه‌و روداوه‌ دڵ ته‌زێنه‌ ".