زه‌ریف سبه‌ى سه‌ردانى عێراق ده‌كات

سیاسی
  • 25-04-2021, 15:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سبه‌ى دووشه‌ممه‌ سه‌ردانى عێراق ده‌كات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سبه‌ى دووشه‌ممه‌ سه‌ردانى عێراق ده‌كات"
    وتیشى"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى دۆسییه‌ى هاریكارى دوو قۆڵى وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێده‌كات".