به‌غدا-اه‌ع
عێراق پابه‌نده به دەرهاوێشتەکانی گەڕی سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى
قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ،جه‌ختیكرده‌وه ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق ته‌نها راوێژكاریه ،وتیشى بریاره نیشتمانییه‌كان ته‌نها به‌بریارى نیشتمانى ده‌بێت.
ئه‌عره‌جى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" عێراق پابه‌نده به دەرهاوێشتەکانی گەڕی سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى
"، رونیشیكرده‌وه "كشانه‌وه‌ى هێزه بیانیه شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌پێى خشته‌یه‌كى كاتیه كه هه‌ردوولا له‌سه‌رى رێكه‌وتوون".
باسى له‌وه‌شكرد" هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كى بیانى له عێراقدا نیه،ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق ته‌نها رَاهێنان و راوێژكارییه".
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە