په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى میكانزمى به‌خشینى شایسته‌كان وانه‌بێژان ده‌خاته‌ڕوو

سیاسی
  • 23-04-2021, 12:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف

    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،میكانزمى به‌خشینى گوژمه‌ى وانه‌بێژانى خسته‌ڕوو.
    په‌رله‌مانتار ڕه‌عه‌د مه‌كسوسى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شایسته‌ داراییه‌كانى وانه‌بێژان له‌به‌روارى گرێبه‌ستكردنیان ده‌ستپێده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وانه‌بێژان مووچه‌كانیان وه‌رناگرن له‌به‌روارى فه‌رمانى دستبه‌كاربوونیان به‌ڵكو له‌به‌روارى گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌".
    ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك له‌وانه‌بێژان فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونیان هه‌یه‌ به‌به‌روارى جیاوازه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ نموونه‌یه‌كى پێشكه‌شكرد بۆ فۆرمى گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ وانه‌بێژان،وهه‌ر كاتێكیش ڕێوشوێنه‌كان ته‌واو بوو ئه‌وكات مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن له‌به‌روارى گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵیان".
    پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى وانه‌بێژان وكارمه‌ندانى كارگێڕى بێبه‌رامبه‌ر له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ گرێبه‌ست،به‌پێى ئه‌و گوژمه‌ى داراییه‌ له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 بۆیان ته‌رخانكراوه‌.