به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێگاكانى نه‌هێشتنى به‌رتیل له‌فه‌رمانگه دادوه‌رییه‌كان دیاریكرد.
حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دیارده‌ى وه‌رگرتنى به‌رتیل له‌فه‌رمانگه‌كانى دادوه‌رى بڵاوبۆته‌وه،وفهرمانگهى تۆماركردنى خانووبه‌ره زۆر به‌داخه‌وه بۆته سه‌رچاوه‌ى به‌رتیل وه‌رگرتن"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"چاره‌سه‌رییه‌كان به‌چه‌ند ئاراستهیهكن،له‌نێویشیاندا ریشه‌كێشكردنى گه‌نده‌ڵى له‌میان كۆنترۆڵكردنى ڕێوشوێنه‌كانى تۆماركردنى خانووبه‌ره كه‌ده‌بێت به‌ئه‌لیكترۆنى دوكیۆمێنت بكرێت دوور له‌ڕێوشوێنه ئاساییه كاغه‌زییه‌كان كه‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌وڵه‌تى عێراقى په‌یڕه‌وى ده‌كات"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى"به‌ره‌وپێشبردنى رێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى سه‌رده‌م وناتوانرێت گه‌نده‌ڵى ریشه‌كێش بكرێت له‌م ڕێژه‌ى زۆره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى خانووبه‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌ناببرێته به‌ر سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى".
عیقابى ڕوونیشیكرده‌وه"چاره‌سه‌رى دووه‌م به‌ئیداره‌ى ژێرانه‌یه كهچاودێرى كاره‌كان ده‌كات چ وه‌زیرى په‌یوه‌ندیدار بێت یان له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ،كه‌ده‌بێت به‌رده‌وام ئاماده‌بن وچاودێرى چڕبكهن وسزاى سه‌رپێچیكاران بده‌ن،به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت ڕێگرى بكرێت له‌دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى وبڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رتیل".
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە