به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،داواى كردنه‌وه‌ى ئاسۆییهكى نوێى هاریكارى له‌گه‌ڵ ڕووسیا كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،پێشوازیكرد لهیوری بۆریسوف جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی روسیا،سه‌رۆكى لایه‌نى رووسیا له لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ڕوسیا ،وهه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا ومۆسكۆ وڕێكارهكانى به‌ره‌وپێشبردنیان بۆ به‌دیهێنانى خواسته‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست تاوتوێكردووه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حسێن"په‌رۆشى عێراقى ده‌ڕبڕى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات"،داوایشى كرد"ئاسۆییهكى نوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاریكارى بكرێته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق-رووسیا به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه"،داوایشیكرد"كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى عێراقى-ڕووسى هاوبه‌ش له‌خولى نۆیه‌میدا سازبكرێت كه‌بڕیاره له‌مۆسكۆ له‌ئه‌مساڵدا سازبكرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى هاریكارى هاوبه‌شیان تاوتوێكردووه له‌بوارى وزه،وئابوورى،وبهرهوپێشبردنى ته‌كنه‌لۆژیاى كشتو‌كاڵى،وئاسانكارى پێدانى ڤیزا به‌وه‌به‌رهێنه‌ران ودیبلۆماتكارانى هه‌ردوو وڵات،هه‌روه‌ها بابه‌تى پشتیوانیكردنى دۆسییه‌ى خوێندكارانى عێراقى،ونوێكردنهوهى نیشینگه،وبهرهوپێشبردنى سێكته‌رى گه‌شتوگوزارى،وكاركردن بۆ زیادكردنى پشتیوانى ،وئاسانكارى گه‌شتى ئاسمانى بۆ گه‌شتوگوزار له‌هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه ستایشى"ڕۆڵى كاراى ڕووسیا كرد له‌جه‌نگى دژى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش"،به‌پێویستیشى زانى"ئه‌م هاریكارییه به‌رده‌وام بێت له‌بواره جیاجیاكان له‌نێویشیاندا به‌رده‌وامى مه‌شقپێكردنى هێزه عێراقییه‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگیرى بۆ ڕێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى گروپه تیرۆرستییه‌كان،وهه‌ردوولا دۆسییه‌ى ئه‌منى عێراق وپهیوهندییهكانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ باسكردووه،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،وڕێكارى هاریكارى هاوبه‌ش،بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرژییه‌كان،ودوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه لهململانێیهكانى تر".
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە