به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئابورى و وه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى چاره‌سه‌رى پێشكه‌ش كرد بۆ پرۆژه‌په‌ككه‌وتووه‌كان كه ڕەوانەی گرێبەستى گه‌نده‌ڵى کراون،داوایه‌كیشى ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كرد.
عه‌لى سه‌عدون لامى ئه‌ندامى لیژنه‌كه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ڕاگیراو هه‌یه ڕەوانەی گرێبەستى گه‌نده‌ڵى کراون بۆ كۆمپانیاكان كه گۆژمه‌ى وه‌رگرتووه بۆ به‌كارخستنى پرۆژه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ى بگاته ئه‌نجام"، ئاماژه‌ى به‌وشكرد" ئه‌و پرۆژانه ڕاده‌ستى لایه‌نكان كراون به رێگاى نایاسایى و به‌هۆى گه‌نده‌ڵیه‌وه راگیراوه سه‌ربارى گرنگى ئه‌و پرۆژانه".
وتیشى" لیژنه‌كه چاره‌سه‌رى پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌و پرۆژانه وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێ كرا‌و و لێپێچینوه لێیان ودانانى میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كان له‌كاتى دیارى كرا‌و ته‌واو بكرێن".
ئینفوگرافیک.... ده‌ی کانوونی دووەم ڕۆژی سەرکەوتنی گەورەبوو