تیروپشکى ئۆڵمپیادى تۆکیۆ ڕوبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاگرین له‌خۆ ده‌گرێت

وەرزش
  • 21-04-2021, 12:30
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    ڕێکخەرانى یارییەکانى ئۆڵمپیادى 2020ى تۆکیۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى تۆپى پێى ڕاکێشا، کە 16 هەڵبژاردە بەشدارییان تێداکردووە.


    هەڵبژاردە بەشداربووەکان بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەشکران، کە هەر کۆمەڵەیەک چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.
    کۆمەڵەى یەکەم لە هەڵبژاردەکانى ژاپۆن و ئەفریقاى باشور و مەکسیک و فەڕەنسا پێکهاتووە و هەڵبژاردەکانى نیوزلەندا و کۆریاى باشور و هندۆراس و ڕۆمانیاش لە کۆمەڵەى دووەمدان.


    هەردوو هەڵبژاردەى بەرازیل و ئەڵمانیا لەگەڵ سعودیە و کۆت دیڤوار لە کۆمەڵەى چوارەمدان و هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و ئەرجەنتینیش کەوتوونەتە کۆمەڵەى سێیەم و میسڕ و ئوسترالیایان لەگەڵدایە.