جبورى:بڕیارى 315 له‌ڕووى یاسادانانه‌وه‌ یاسایی نییه‌

سیاسی
  • 15-04-2021, 09:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ بڕیارى 315 له‌ڕووى یاسادانانه‌وه‌ یاسایی نییه‌.
    جبورى له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بڕیارى 315 له‌ڕووى یاسادانانه‌وه‌ یاسایی نییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌موو كارمه‌ندانى گرێبه‌ست گوژمه‌ى داراییان بۆ دانراوه‌ له‌بوودجه‌ى 2021 ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ناسراون به‌بڕیارى 315".
    جبورى ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ر بڕیارێك گوژمه‌ى دارایی نه‌بێت ئه‌و پێچه‌وانه‌ى یاساى كارگێڕى دارایی فیدڕاڵى ده‌بێت كه‌مه‌رجى داناوه‌ به‌هه‌بوونى گوژمه‌ى دارایی بۆ هه‌ر بڕیارێك تێچووى دارایی هه‌بێت له‌یاساكانى بوودجه‌ له‌پێش په‌سه‌ندكردنى".