كازمى:ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی دەروازەیەكە بۆ گێڕانەوەی دۆخی ئاسایی لەعێراق

سیاسی
  • 8-04-2021, 00:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا كازمی سەرۆكى ئه‌نجومه‌نى وەزیران،دووپاتیكرده‌وه‌ ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی دەروازەیەكە بۆ گێڕانەوەی دۆخی ئاسایی لەعێراق.
    كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ نووسیویەتی:"ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی دەروازەیەكە بۆ گێڕانەوەی دۆخی ئاسایی لەعێراق و دەسكەوتێكیشە شیاوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لەگەلی ئاشتیخوازی عێراقی پێ بكرێت". 
    وتیشى"دیالۆگ رێگەی تەندروستی چارەسەركردنی كێشەكانە، گەلی ئێمە شایستەی ئەوەیە بەئاشتی و ئارامی و لەسایەی بووژانەوە بژی نەك لە كێشمەكێش و جەنگ و لەسایەی چەكی بەرەڵا و سەركێشی".