كازمى ڕێنماییدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى

سیاسی
  • 7-04-2021, 22:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ڕێنماییدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ژێر رۆشنایی گه‌ڕى سێیه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان كۆمارى عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ڕێنماییدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا بۆ سازكردنى دانوستانى هونه‌رى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى".
    ڕایشیگه‌یاند"دروستكردنى لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى میكانزم وكاته‌كانى په‌یوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى له‌هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌منى وسه‌ربازى"