لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:بوودجه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد به‌بێ هیچ زیادبوونێك

سیاسی
  • 3-04-2021, 17:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ى بریارى 315 بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ته‌واو ده‌سته‌به‌ركراوه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هیچ زیادبوونێك له‌مووچه‌ نییه‌ له‌بوودجه‌ى 2021.
    ئیخڵاس دلێمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ر هه‌ن به‌پێى بڕیارى 315 له‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ ووانه‌بێژان"،ئاماژه‌یشیدا"900ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ ڕووماڵكردنى خه‌رجییه‌كانیان به‌دڕێژایی ساڵى 2021".
    وتیشى"گوژمه‌ى ته‌رخانكراو له‌بوودجه‌ى 2021 ڕووماڵى مووچه‌ى یه‌ك ساڵى ده‌سته‌به‌ركرد به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیادبوونێك له‌مووچه‌كانیان هه‌بێت،به‌تایبه‌ت كه‌مترین مووچه‌ 460هه‌زاره‌ بۆ فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست و370هه‌زاریشه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رى كرێى ڕۆژانه‌ وبه‌پێى بڕوانامه‌".
    دلێمى ئاماژه‌یشى به‌"هه‌بوونى بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ى 2021دا كه‌ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌ وباس به‌هه‌میشه‌ییكردنى خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان ده‌كات ئه‌وانه‌ى خزمه‌تى هه‌شت ساڵیان هه‌یه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌".
    شایه‌نى باسه‌ پێشووتر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 په‌سه‌ندكرد.